تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ڕاگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی كۆچی دوایی كاك هاشم كەریمی

ڕاگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی كۆچی دوایی كاك هاشم كەریمی
دەنگی خەباتی کوردستان

بە داخەوە كاك هاشم كەریمی كەسایەتی سیاسی تێكۆشەرو یەكێك لە سەركردە خۆش ناوەكانی جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵكی كوردستان لە رۆژی هەینی ۱۷ی خاكەلێوەی ۱۴۰۳ لە تەمەنی ۸۶ ساڵی لە  شاری لەندەن كۆچی دوایی كرد.
كاك هاشم كەریمی یەكێك لەو ڕێبەرانەی جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵكی كوردستان بوو كە بەوپەڕی هەست كردن بە بەرپرسایەتی، بە سەداقەت و دڵسۆزی تێدەكۆشا.
 لە ساڵەكانی سەرەتای دەیەی شەستی كۆچی خۆری ئەو كاتەی ناكۆكی دروست كردن و كێشە لە نێوان لایەنەكانی گۆڕەپانی كوردایەتی و هەوڵ بۆ ڕێگە گرتن لە چالاكی و هەڵسوڕانی سازمانی خەبات دەدرا، كاك هاشم كەریمی بەرپرسانەو بێ‌ گوێدانە ڕاسپاردە هەڵەكان بۆ ئاڵۆزی و ڕوبەڕوبونەوە لە گەڵ سازمانی خەبات، خەمخۆرانەو دڵسۆزانە لەگەڵ سازمانی خەبات و مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی دۆستایەتی و هاوكاری دەكرد و دژایەتی جەنگی براكوژی كرد.
بێگومان لە جوڵانەوەو خەباتی مافخوزانەی خەڵكی كوردستان نەبوونی كەسایەتی دڵسۆزی كاك هاشم كەریمی گەلێك زیانبار دەبێ‌. هومێدوارین وانە باشەكانی ئەو سەركردە تێكۆشەرە بكرێتە هەوێنی كارو تێكۆشان و پێكەوە كاركردنی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و دوور كەوتنەوە لە ڕوانگەی خۆسەپێنی و ڕوانگەی ئاڵۆزی و ناكۆكی دروست كردن.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی كاك هاشم كەریمی سەرخۆشی بە خانەوادەی بەڕێزی ،خزمان و دۆستانی و خەڵكی تێكۆشەری كوردستان ڕادەگەێنێ‌.
هومێدوارین ڕۆحی ئەو تێكۆشەرە خۆنەویست و نیشتمان خۆشەویست و پاك و دڵسۆزە شاد بێ و نمونەی لە جوڵانەوەی ئازادیخوزای و ڕزگاریخوازی گەلی كوردو گەلانی ئێران دا، زۆر بێت.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

كومیتەی ناوەندی 
۱۸ ی خاكەلێوەی ۱۴۰۳ كۆچی خۆری

25 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی كۆچی دوایی كاك هاشم كەریمی

ڕاگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی كۆچی دوایی كاك هاشم كەریمی

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی